هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ دوو کۆڵبەری دیکەی کوردیان بریندار کرد.
قوربانیی دەسڕێژی ئەمجارەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کاسبکاری بێ دەرەتانی ناوچەی شنۆ بەناوی شوان مەحموودی و لەتیف شەعبانی بوون کە ڕۆژی دووشەممە، 17ی بەفرانبار لە دەشتەبێڵ دراونەتە بەر گوللە.
لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا لانیکەم 6 کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە دوو کەسیان کوژراون و 4 کەسیان بە توندی بریندار بوون. هەروەها له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. له‌و 51 که‌سه 20 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و 31 که‌سیش بریندار بوون. ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە له سێ مانگی هاوینیشدا 50 کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و بریندار بوون و له وه‌رزی به‌هاریشدا 37 که‌س له‌و چینه زه‌حمه‌تکێش و خۆشی له‌خۆنه‌دیتوو ببوونه قوربانیی سیاسه‌تی زه‌برونگ و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی. به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکاره کوردانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا به‌هۆی سیاسه‌تی کوشتاری کۆماری ئیسلامی کوژراون و برینداربوون؛ گه‌یوه‌ته 144 که‌س.