ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە تەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێڕان، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرکان بالواسە” خەڵکی گوندی “جەلیلە” سەر بە شاری مەریوان، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
هەروەها لەم تەقەکردنەدا، کۆلبەرێکی دیکە بە ناوی “دانا” خەڵکی گوندی “گەلیە” بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.
هێزە حکومییەکانی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕاستەوخۆ بە چەکی شەڕ لە سنووری تەتەی هەورامان تەقەیان لە کاروانی ئەم کۆلبەرانە کردووە.