چاونیوز: دوو کچ و کوڕێک لە شارەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ و ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “شینا سێفی” کچی “جەهانگیر”، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بورهانەدینـ”ـی شاری ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کچە مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، کچێکی دیکە بە ناوی “مۆنا باران ڕیز” “کچی ئەمین” خەڵکی گوندی “ئامیرئاوا” و دانیشتووی جوانڕۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ، بە ناوی “م. ئەلف” لە هۆتێلی ورمێ، خۆی فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە.