چاونیوز: دوو ژن لە شارەکانی سەردەشت و دێهلۆڕان لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆیان بە پاساوی پاراستنی شەڕەف و نامووس کوژران.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی وەفا عەبدوڵڵازادە ٣٩ ساڵە بەپاساوی پاراستنی نامووس بەدەستی براکانی کوژرا.
وەفا دایکی دوو منداڵی کوڕە و دەمێکە لە هاوژینەکەی جیا ببۆوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، بەهۆی کێشەی خێزانی لە بنەماڵەیەکی دەڤەری شاری دێهلۆران، کچێکی لاو بە دەستی براکەیەوە دەکوژرێ.
جێگای ئاماژەیە کە، ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز، سەرگوڵ حەبیبی، تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و دایکی دوو منداڵ، بە بیانووسی پاراستنی نامووس بە چەقۆ، لەلایەن براکانییەوە ئەنجن ئەنجن کرابوو.