چاونیوز: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژنێکی لاوی خەڵکی ئاوایی (زەردەڵان)ی سەربەشاری هەلیلان، بە ناوی ”تاهیرە شەفیعی” تەمەن ٢٢ساڵ، لە لایەن خەزوورەیەوە کوژرا.
شایانی باسە کە خەسرەو زەفەری تەمەن ٥٢ساڵ، دوای کوشتنی تاهیرە شەفیعی بە چەکی پەڕان کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار خەسرەو زەفەری بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بووکەکەی خۆی کوشتووە.
جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ لە شاری کرماشان، ژنێکی گەنج بە ناوی ”فاتمە سامتی” لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەوەر کوژراوە.