چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری پیرانشار بەدانانی بارمتەی یەک و نیو میلیاردی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “ئەنوەر شێخە” و “ڕەحمانی قادری”(خەڵکی ئاوایی پەسوێ) بە دانانی بارمتەی یەک و نیو میلیاردی هەتا کاتی دادگایی کردنیان بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کران.
ئەنوەر شێخە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر و ڕەحمان قادری ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان بەهۆکاری ناڕوون لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوون.