ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “کانیڕەش” سەر بە شاری شنۆ بەناوەکانی شەهرام ئیبراهیمی” و “سۆران بەنگینی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کران.
وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو دوو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.