ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بەناوەكانی «عوسمان دڵسۆز ٦٤ ساڵە و هەژار دڵسۆز ٢٨ ساڵە»، خەڵكی ئاوایی زێوكە سەر بە شاری پیرانشار بەمەبەسەتی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران.
ئەو مام و برازایە، پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بەتۆمەتی «ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران»، سزای ٢ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو دوو هاونیشتمانییە وێڕای دوو كەسی دیكە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لە ناوەڕاستەکانی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوون.