چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “ئەمین ئێرانیزادە” کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو و “شێرزاد شەوقی” کوڕی شەهید خالید شەوقی خەڵکی گوندی مام برایم سەر بە شاری ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای ٦٦ مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
ئەو دوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “”محاربە” لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە ئەو حوکمانەیان پێدرا، ئەمین ئێرانیزادە بە ٢ساڵ و ٦مانگ و شێرزاد شەوقی بە ٣ساڵ بەندکرانی تەعزیزی مەحکووم کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەمین ئێرانیزادە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ و شێرزاد شەوقی ٢٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بو یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.