دوو که‌س له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ گواسترانه‌وه. ئه‌ودوو که‌سه بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا دادگایی کرابن، له زینداندا به‌ند کراون.،
به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤێ کوردستان، ئازاد پاویز کوڕی ئه‌سه‌د خه‌لکی ئاوای حه‌قویران له ناچه‌ی سلماس که خۆپیشاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره و بۆ به‌ندی تایبه‌ت به به‌ندکراوانی مادده‌ی هوشبه‌ر ڕاگواسترا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ئازاد پاویز له گرتنگه‌ی ئه‌منیه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌دا ئه‌شکه‌نجه کراوه و دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌کان، بۆ به‌ندی ناسراو به مادده هۆشبه‌ره‌کانی زیندانی ده‌ریای ورمێ به‌ڕێ کراوه.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا خوێندکارێکی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به ناوی ئیبراهیم محه‌ممه‌دپوور که ئه‌ویش هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌کان بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ڕاگوزرا.
له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کانی مانگی ڕابردوودا که له ژێر ناوی ” نا بۆ گرانی” له نیزیک به 100 شاری ئێران وه‌رێ خران، زیاتر له 4 هه‌زار که‌س گیراون. به‌شێک له ده‌سبه‌سه‌ر کراوان به دانانی بارمته تا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کراون، و هه‌روه‌ها به‌شێکیان له زیندانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان ڕا بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاره‌کان گوازراونه‌وه؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌نووسی زۆر له گیراوه‌کان تا ئێستاش ناڕوونه.