له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی كورد له ماوه‌ی ڕابردوودا، خوێندكارێك له خۆی و هاووڵاتییه‌كیش له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه
به‌پێی هەواڵی گه‌یشتوو ، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندكارێكی خه‌ڵكی خۆی به ناوی جه‌بار دوودكانلوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
جهبارد دودكانلوو خوێنداری زانكۆی ئازادی خۆی بووه و به هۆی ئەوەی چه‌ند جێسویچی نه‌خشێندراو به ئالای كوردستانی پێبووه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناوی ڕه‌مه‌زان سولتانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و هاونیشتمانییە كورده به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ژنه‌كه‌ی توانیویه جارێك چاوی پێبكه‌وێت
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دووحەوتووی ڕابردوودا شەپۆلێکی ڕەشبگیری لە کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەدەیان کەس بە بیانووی جیاجیا وبێبنەما دەسبەسەرکراون.