که‌سێکی خه‌لکی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه.
ڕۆژی 19ی به‌فرانبار ئیدریس شه‌ریفی، خه‌ڵکی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه. ناوبراو له شوێنی کاره‌که‌ی و بێ به‌ڵگه‌ی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
هاوکات ئه‌میر واحدی و عه‌بدولره‌زاق مه‌حمودی، دوو به‌ندکراوی سیاسیی ئه‌و شاره هه‌ر کام به دانانی بارمته‌ی 120میلیۆن تمه‌نی ئازاد . ئه‌وان که ڕۆژی شه‌ممه، 11ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه و بێ به‌ڵگه قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانیان دراوه‌ته پاڵ.
هه‌روه‌ها ئارام نیکپه‌ی، خه‌ڵکی ئاوای نێی مه‌ریوان که ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 9ی سه‌رماوه‌ز ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، به بارمته ئازاد کرا و به‌ندکراوێکی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌ش به‌ناوی ته‌حسین دادره‌س که خه‌ڵکی ئاوای سهردوشه؛ چارونووسی ناڕوونه. ناوبراو ڕۆژی 9ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسی ناڕوونه.
ده‌گوترێ ناوبراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراوه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،