په‌روانه سه‌لحشوری، نوێنه‌ری تاران له پارلمانی شوڕای ئیسلامی دەڵێ ژمارەی خوێندکارە ده‌سبه‌رسه‌رکراوەکان تا ڕۆژی هه‌ینی 15ی به‌فرانبار لانیکه‌م 90 که‌س بووە.
په‌روانه سه‌لحشوری که ئه‌ندامی فڕاکسیون ئۆمیدی مەجلیسە گوتی: “به پێی ئه‌و ناوانه‌ی به من دراوه لانیکه‌م 90 خوێندکار له وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ئه‌و ئامارە له‌وانه‌یه له‌وه زیاتریش بێ.”
به‌پێی قسەکانی سه‌لحشووری ئەو ئورگانەی خوێندکارانی ده‌سبه‌سه‌ر کردوە ئیداره‌ی ئیتلاعاته و ئه‌و ناوەندە ئەمنیەتییە ده‌بێ لەو بارەیەوە وه‌ڵامده‌ر بێ.
ئیران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بووە گۆڕەپانی گه‌وره‌ترین ناره‌زایه‌تییەکان کە لە دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی 1388ەوە وەڕێ خراون و پانتایی و بەربڵاویی خۆپیشاندانەکان له باکوور تا ناوه‌ند و له ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوای وڵاتی له خۆگرتوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا زیاتر له 1800 که‌س له 10 پارێزگای وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام خۆپێشاندانەکان سه‌ره‌رای ده‌سبه‌سه‌رکردن و کەشی سەرکوت هەروا بەردەوامە.