ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له ورمێ و شنۆ سێ که‌سی خه‌ڵکی شارۆ شنۆیان به تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کرد. یه‌ک له‌وان برای زیندانییەکی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدامه که لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ‌دا دەسبەسەره.
ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕ، فەرهاد عەبدوڵلاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵلاپوور زیندانیی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ کۆتایی حه‌وتووی ڕابردووش دوو که‌سی بە ناوەکانی “شۆڕش قادر سەکینە” و “دڵشاد جەواهیر” ده‌سبه‌سه‌ر کردبوو. ئه‌و دوو که‌سه خەڵکی گوندی “تاچیناوێ”ی شاری شنۆن و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکردنیان ده‌ستیان به‌سه‌ر موبایل و کامپیوتێر و که‌لوپه‌له شه‌خسییه‌کانیان داگرتوه.
“چاونیوز”، ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که لە ماوەی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 103 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 19 کەس لەوان حوکمی 6 مانگ تا 10 ساڵ (سەرجەم 464 مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپاوە و سێ بەندکراوێکی کوردیش بە تاوانی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر پاڕلمانی ئێران سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە.