چاونیوز: چالاکێکی ژینگەیی، وەرزشیی ژن لە شاری مەریوان کۆتاتیی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠، شیلان وەیسی، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی”چۆڕ”ی مەریوان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیلان وەیسی، دانیشتووی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی و ڕاهێنەری وەرزشی فووتساڵ بووە و هاوکات کەسێکی نیشتمانپەروەر و یەکێک لەو چالاکە مەدەنییانە بووە کە بەردەوام لە بۆنە نەتەوەییەکاندا دەور و نەخشی گرینگی هەبووە.
خاتوو شیلان بەردەوام لە کیبڕکییەکانی پارێزگای سنەدا لە بواری وەرزشی فووتساڵدا بەشدار بووە و چەندین سەرکەوتنی لە ئاست پارێزگا بە دەستهێناوە.
بە داخەوە خاتوو شێلان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.