چاونیوز: لاوێکی خەڵکی پارێزگای هەمەدان لە شاری بڕلینی ئاڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێێ هەواڵی جاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی پاریزگای هەمەدان بە ناوی “عارف تورکمان” کە بە ڕەگەز لە هاوڵاتیانی لۆڕ لە پارێزگای هەمەدانە و ماوەی چەند ساڵێک دەبێ بۆ ئەورووپا کۆچی کردووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە گوتی: ناوبڕاو لەیەکێک لە کەمپەکانی شاری بڕلین دەژیا، حارف پەنجە مۆری یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپی هەبووە و چەند جار مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لە سەر بووە، بەلام دوو مانگی پێش لە پەنجەمۆرەکەی خۆش بوون.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند کە، عارف بە هۆی گوشاری ڕۆحی و ڕەوانی چەند جار دەستی دابوویە خۆکوژی، بەڵام هەرجار بە یارمەتی هاوڕێکانی لە مردن ڕزگاری ببوو. ئەمجارە پاش دوو بۆ سێ ڕۆژ نادیاربوون، هاوڕێکانی لەگەڵ بەرپرسانی کەمپەکە بەدوایدا دەگەڕێن.کاتێک بەرپرسی کامپەکە دەچێتە ژوورەکەیەوە، تەرمی عارف بە بێ گیانی دەدۆزێتەوە.