نیشتمان حوسێنپهناهی، خوشکهزای ڕامین حوسێنپهناهی خۆی کوشت.
پاش دەسبەسەرکردنی ئهحمهد ئهمین پهنا خهڵکی دێولان و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی؛ نیشتمان حوسێنپهناهی، خێزانی ئهحمهد و خوشکهزای ڕامین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەوی ١٠ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکان لە شاری دێولان هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەحمەد ئەمینپەنا” و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
ئەحمەد ئەمین پەناە، یەکێک له چالاکانی سیاسی بووە و خێزانی ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی مێردەکەی و بیستی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەحمەد ئەمینپەنا، پێشتریش بە تۆمەتی”بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز و پڕۆپاگەندە دژی نیزام” بە پێنج ساڵ زیندانیی حوکم درابوو کە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.