لە پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم 68 کەس خۆیان کوشتوە و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، هەر نەبێ 217 کەس بووە.
ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزیشدا دیار و بەرچاو بووە. لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا هەر نەبێ 68 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 54 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. ئەم ناوەندە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ئاماری گیانلەدەستدانی 149 کەس بەهۆی خوکوشتن ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، لانیکەم 217 کەس بووە. جێی بیرهێنانەوەیە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون.
ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە دهخرێته بهرچاو.