چاونیوز: کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراق لە پێش بینای بونیادی شەهیدی کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بە پێێ هەواڵی جاونیوز،ڕۆژی دووشممە ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان لە بەردەم بینای بونیادی شەهیدی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. دوای ئەم کردەوەیە ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە، بەڵام لەبەر سەختی برینە سووتاوەکانی کۆتایی بە ژیانی هات.
هادی عەسکەری، بەرپرسی گشتی بونیادی شەهیدی پارێزگای کرماشان هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کەم ئەندامە (١٥٪)ی کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە. بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی دواکەوتنی پێدانی وام لەلایەن ئەو بونیادەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.