چاونیوز: لە سەرەتای سەدەی بیستەم یەکەم پێناسە کە لەلایەن ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونسکۆ) بۆ مانای خوێندەواری کرا؛ ئەوەبوو: مرۆڤێکی خوێندەوار ئەوکەسەیە بتوانێت بە زمانی دایکی بخوێنیتەوە و بنووسێت(واتە کەسێک کە بە زمانی دایکی خۆی بتوانێت بنووسێت و بخوێنیتەوە ئەوە خوێندەوارە). دووهەم پێناسە لە کۆتایی سەدەی بیستەم: هەبوونی کۆمپیۆتێر و زانینی زمانێکی دەرەکی بوو.
ڕێکخراوی یونسکۆ لە دەیەی دووهەمی سەدەی ٢١؛ بەدەر لەو دوو پێناسەیە لە مانا و چەمکی “خوێندەواری”(سواد)، ١٢ خاڵی دیکەی پێوەزیاد کرد. لەم پێناسە نوێیەدا بە گشتی شوناسی خوێندەواری دەگەڵ ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. کۆمەڵێک شارەزایی باسیان لێ کراوە کە ئەو توانایی و لێزانینانە دەبنە پێوەر بۆ مانای خوێندەواری و سەواد.
بەجۆرێک کە، کەسێک کە لە بەشێکی زانستگەدا توانیوەتی دوکتۆرا وەربگرێ سەتا پێنجی خوێندەوارە و پشکەکانی دیکە بریتین لە:
١.خوێندەواری سۆزداری: توانایی پێوەندی گرتنی سۆزدارانە دەگەڵ بنەماڵە و هاوڕێیان.
٢.خوێندەواری پێوەندییەکان: توانایی لە پێوەندی گرتنی تەکوزمەند دەگەڵ ئیتران و زانینی نەریتی کۆمەڵایەتی.
٣.خوێندەواری ڕاگەیاندن: ئەوەیکە تاکەکان بزانن کام ڕاگەیاندن جێگەی باوەڕە و کامیان بڕواپێنەکراوە.
٤.خوێندەواری پەروەردەیی: توانایی لە پەروەردەیی مناڵ بە شێوازێکی جوان.
٥.خوێندەواری کۆمپیۆتێر: زانینی ڕێکارەکانی کەڵک وەرگرتن لە ئامێرە ئەلێکترۆنیکی زیرەک وەک(موبایل، تەبلێت، لەبتاپ، کامپیۆتێر و…)
٦.خوێندەواری تەندرووستی: زانیاری گرنگ لەسەر خواردنی سالم، کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان و چۆنییەتی خۆپاراستن.
٧.خوێندەواری ڕەگەزی و ئەتنیکی: ناسینی ڕەگەزی خۆت و سەرجەم ڕەگەزەکانی مرۆڤی و ئەتنیکە جۆراوجۆرەکان بەپێی ڕێزگرتن و خۆبەدوور گرتن لە هەڵاواردن.
٨.خوێندەواری ژینگە: زانینی ڕێکارە جۆراوجۆرەکان لەبۆ پاراستنی ژینگە.
٩.خوێندەواری شیکاری: توانایی لە ناسین، هەڵسەنگاندن و شیکاری بۆچوونە جۆربەجۆرەکان و هێنانەوەی بەڵگە و وڵامی شیاو و لۆژیکی بەبێ دەمارگڕژی و پێش داوەری.
١٠.خوێندەواری وزە: توانایی لە بەڕێوەبەریی کەڵک وەرگرتن لە وزە(انرژی).
١١.خوێندەواری زانستی: جگە لە سەوادی ئاکادێمیک و زانستگەیی، توانایی لە باسکردن یان چارەسەری پرس و پێشهاتەکان بە ڕێگەچارەی زانستی و ئاوەزمەندانە.