ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه 1ی ڕه‌شه‌ممه که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به ناوی عه‌ممار ڕه‌حمانی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی مافی مرۆڤی کوردستان عه‌ممار ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ خوێندکاری زانکۆی ئازادی سنه‌یه و پیشتریش له خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به کوشتنی کوڵبه‌ران و هه‌روه‌ها به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکه‌وتنی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی کوردستان له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ کرابوو.
ئه‌و خوێندکاره ده‌سبه‌سه‌رکراوه له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکردنیه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه په‌یوندی به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه بگرێ و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌که‌شی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی ناونده ئه‌منیه‌تییه‌کانیان کردووه به‌ڵام تا ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه له چاره‌نووسی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ک نه‌زانراوه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،