فارسی
English
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ
دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد
حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا
دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و ماکۆ
مامۆستا "ئایەت غوڵامی" بە دوو ساڵ بەندکران حوکم درا
مەهسا زارعی چالاکی مافی ژنان، دەسبەسەر کرا
چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ٨ مانگ بەندکران حوکم درا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

پۆستەر لەسەر کۆڵبەران – ئینگلیزی

خه‌می نان له‌ نێوان ڕێژنەی فیشەک و ڕقی سروشت‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-02-27
  • کات: 23:18
عه‌لی بداغی

سەرەتای ئەم حەوتوویە ١٢ کۆڵبەری کورد لە ناوچە شاخاوییەکانی سەردەشت کە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ناچار بە ڕێبڕین لە کوێرەڕێیەکانی کوێستانەکانی پشتی گوندی “بێوران” بوون، بەفر و باڕن‌ و بەستەڵەکیان بەسەردا هات و ٤ کەسیان بەو هۆیە گیانیان لە دەست دا.

ئەمە یەکەم جار نییە کۆڵبەرانی کورد کە گیانیان بۆ پارووە نانێک لەسەر لەپی دەستیان داناوە دەکەونە ژێر ڕنوو و تێدا دەچن، ئەوان پێیان وابوو لەوانەیە ڕقی سروشت لەو فیشەکانە بەبەزەییتر بێ کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە پێیانەوە دەنرێ. بەڵام نە فیشەکی گەرم، نە ڕنووی سارد، نە گرمەی مین و نە هەڵدێران و بەربوونەوە هیچ کامیان هیندە باوەش‌گەرم نین لێگەڕێن ئەوان جارێکی دی ڕسقی ڕۆژانەیان بەرنەوە سەر سفرەی هەژارانەی ماڵەکانیان.

ئێستا بەر لەوەی بپرسین کێ لە هاوار و زریکە و فرمێسکی ئەو باوک و برا گیانبەختکردووانە دەپرسێتەوە، بەر لەوەی بڵێین سووچی چییە و کێیە کە دەبێ ئەوە بەشێک لە چارەنووسی کورد بێ؛ دەپرسین قەرارە تاکەی ئەم تڕاژیدییانە دووپات ببنەوە و بۆ دەبێ ڕوو بدەن؟ سووچی چییە پەیداکردنی پارووە نانێک بۆ کۆڵبەری کورد چۆتە سەر پشتی ئەژدیها و گەرووی شێرەوە؟

چۆن دەکرێ کۆڵبەرێک کە بار و کۆڵەکەی نە ئی خۆیەتی و نە بە پێخۆشبوونی خۆی لە کۆڵی ناوە و ڕووی لەو کارە مەترسیدارە کردوە پێی بڵێی قاچاغچی، هەتا بتوانی کەوکوژی سیلەی لێ بگری‌و خەڵتانی خوێنی خۆی بکەی؟

کۆڵبەری کورد لە وڵاتێکدا لە سەرمان ڕەق هەڵدێ کە سامانی خامنەیی، کەسی یەکەمی ئە وڵاتە هەر نەبێ 92 میلیارد دۆلارە و سامانە میلیاردی و میلیون دۆلاریی کاربەدەستانی ورد و درشتی دیکەی حکومەتیش با لەولا بوەستێ.

کۆڵبەر و کاروانچیی بێ ئەنوای کورد لە وڵاتێکدا سیلەی لێ دەگیرێ و لە سەر کۆلەبارێکی چەند سەد هەزار تمەنی گیانی لێ دەستێندرێ، کە لە ساڵدا پتر لە 36 میلیارد دۆلار کاڵای بە تەواو مانا قاچاغ  لە به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌ و ئێسه‌که‌له‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ ڕه‌سمییه‌کانەوە دێتە نێوخۆی وڵاتەوە و دەرکی ئەو دەروازە و شوێنانە بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی‌ و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین کارتێلی قاچاغی کاڵا لە وڵاتن، ئاوەڵایە.

ده‌روازه‌ ڕه‌سمییه‌کانی سنوور لە کاتێکدا لە کۆڵبەران‌ و کاسبکارانی بێکاری کورد دادەخرێ کە بە قسەی محه‌ممه‌د موقیمی‌، سه‌رۆكی‌ پۆلیسی‌ ئاگاهیی هێزی‌ ئینتزامیی ئێران گەندەڵی و مافیای قاچاغ کە ناوەندە سیاسی، ئەمنیەتی و نیزامییەکانی وڵاتی لە پشتە، هیندە لە نێو سیستم‌دا ڕیشەی داکوتاوە کە تەنانەت ماشێنه‌ قورس‌ و نیوه‌ قورسه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت کاری قاچاخیان پێ ده‌كرێ و کاربەدەستانی سەرووی ڕێژیم بۆ قاچاخكردنی‌ شتومه‌ك‌و کاڵای به‌کاریان دێنن.

کۆڵبەری کورد لە کاتێکدا نان‌بڕاو دەکرێن کە ڕۆژ نییە گەندەڵییەکی چەند هەزار میلیارد تمەنی لەو وڵاتە ئاشکرا نەکرێن کە هەر هەموویان دەستی کاربەدەستانی هەرە سەرووی ڕێژیمیان لە پشتە، بێ ئەوەی نە مەرگ و کوشتنی کۆڵبەران و نە لەقاودرانی گەندەڵییە میلیاردییەکان هیچیان گنجێک بخەنە نێوچاوانی بەڕێوەبەرانی وڵاتەوە.

کۆڵبەری کورد قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی ئابووریی کوردستانە لە ئێران کە بە درێژایی چەند دەیەیە بە ڕوانینی ئەمنیەتییەوە سەیری دەکرێ. ناوچەیەک کە بەشێوەی سیستماتیک لە دواکەوتوویی‌دا ڕادەگیرێ، سەرچاوە سروشتی‌و کانزاکانی بە تالان دەبرێ و توندترین شێوەی سەرکوتی تێدا ڕەچاو دەکرێ.

سەیر نییە کاتێک ئەحمەدی‌نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ڕێژیم بە ئاشکرا باس لە بوونی دەیان ئیسکەلە و بەندەری سەر بە سپای پاسداران بۆ قاچاغی کاڵا لە ئێران‌دا دەکا بەڵام کەس لێ ناپرسێتەوە، بەڵام زۆرترین فشار دەخرێتە سەر کۆڵبەرێک کە بارەکەی سەر پشتی ئی خۆیشی نییە. ئەوە پێمان دەڵێ کە سیستمی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی لاوازترین ئاڵقەی سەرکوت و لێدان و بڕینی خۆی لە کوردستاندا دیتۆتەوە. هێزە چەکدارەکان لە کوردستان هیندە دەست ئاوەلا کراون کە لە ژێر ناوی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ‌دا لە هیچ جینایەتێک ناپرینگێنەوە. کوشتن و قڕکردنی سەدان سەر ئەسپ و ئێستری کاروانچییان لە مانگدا تەنیا گۆشەیەک لەو جینایەتە پیشان دەدەن کە تێکەڵ بە چێژی ئینسانکوژییان بووە.

ئێستا قسە ئەوەیە: لە کاتێکدا ئێستاش بەشی کورد لە عەداڵەت و ماف لە کۆماری ئیسلامی کوشت‌‌وبڕ و سەرکوت و یەک لەوان قڕکردنی کۆڵبەرانە، لە کاتێکدا پرسی بووژاندنەوەی ئابووری کوردستان هەمیسان پشتگوێ خراوە و هەناسەی کۆڵبەران هەروا سوارە، با بە هاناوەچوونی کۆڵبەران خەمی گشتی و ئەرکی هەموو لایەک بێ.

وەدەنگهاتن لە تەقەکردن لە کۆڵبەران و کردنی بە پرسێکی گشتیی کۆمەڵگا دەتوانێ فشارێک بێ کە رێگە نەدا هێزە چەکدارەکان بێ سڵکردنەوە و تەنانەت گوێدان بە قانوونەکانی بەکارهێنانی چەک درێژە بە کوشتاری کۆڵبەران بدەن. هەرووەها داوای کردنەوە و پەرەپێدان بە دەروازە سنوورییە ڕەسمییەکان و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی کۆڵبەران دەتوانێ کەمێک لە قورسایی خەمەکانیان کەم کاتەوە.

بابەتی پێوەندیدار

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ

2025-05-29
دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد

دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد

2025-05-29
حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

2025-05-27
هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژنان لە بەرەبەری ٨ی مارس و نەورۆزدا

دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز

2025-05-27
بەندکراوان

by IKHRC
2025-05-29
سێدارە

حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

by IKHRC
2025-05-27
بەندکراوان

دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز

by IKHRC
2025-05-27
پۆستەر لەسەر کۆڵبەران – ئینگلیزی

خه‌می نان له‌ نێوان ڕێژنەی فیشەک و ڕقی سروشت‌دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-02-27
  • 23:18

Next Post
سزای ئیعدام؛ کەم کردنەوەی تاوان یان پەرەپێدانی!

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی