بەرەبەیانی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی چوار بەندکراو کە دووانیان ژنن بە ناوەکانی “فەریدە جەعفەرزادە” خەڵکی ئیلام، “عەلیە کاوریزادە” خەڵکی دێهلوڕان، “حەسەن حەسەنبەیگی” خەڵکی کارزان و “عەبدولوەهاب باباخانیان” خەڵکی بەدرە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەم چوار بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەگەلی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوون.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە لەلایەن میدیا فەرمییەکان یان دەزگای دادەوە، ڕانەگەیەندراوە.