چاونیوز: دوو هاونیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران.
موراد مورادی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی ٢٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. هەروەها “سەلاح بەهرامیان” خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە ناوچەی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای دوو ساڵ بەندکران، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.
ئەو دوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “هەوڵ دان بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران بەڕێگای پێوەندی دەگەڵ حیزبی دێموکرات” ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندراوە.