ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئیلام جارێکی دیکه‌ش ڕووداوی دڵته‌زێنی برینداربوونی که‌سێکی لێکه‌وته‌وه.
قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی مین له ئیلام کارمه‌ندێکی ئیداره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین بووه که به‌و هۆیه‌وه لاقی چه‌پی له ده‌ست داوه.
به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 23ی سه‌رماوه‌ز یه‌زدان نه‌زه‌ری، یه‌کێک له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی قڵاویزانی دێهلۆڕان مینێکی دژه‌که‌س پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به توندی برینداری کردوه. ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیلام له‌ژێر چاودێریی پزیشکی دایه.
ڕۆژی سیشەممە، 14ی سەرماوەزیش مینێکی دژە تانک لەو ناوچه‌یه تەقیەوە و کوژرانی ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک بەناوەکانی “عەلی عەسکەر مەلەک‌خەتایی” تەمەن ٣٠ ساڵ، “شازەینەب تاراج”، تەمەن ٥٥ساڵ و ڕۆقیە تاراج” تەمەن ٤٠ ساڵی لێ کەوتەوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە بەمەبەستی کۆکردنەەی ئاسنەواڵە چووبوونه ئه‌و شوێنه و، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە وه‌گیانیان لەدەست دا.
ئەو شوێنەی کە مینەکەی تێدا تەقیوەتەوە، پێشتر لەلایەن سپای پاسدارانەوە وەک ناوچەی پاککراوە لە مین ڕاگەیەندرابوو.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 35 کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون. سەرچاوە ڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە پتر لە ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە کوردستان لە بن عەرزیدا مانەتەوە و ئەوەش مەترسی و دڵەڕاوکێی بەردەوامی لە سەر زۆربەی دانیشتوانی گوند و شارەکانی ناوچە سنوورییەکان دروست کردوە.