له ناوچه سنوورییه‌کانی مه‌ریوان ته‌قینه‌وه‌ی مین بووه هۆی کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبه‌ر. له‌و ڕووداوه‌دا کۆڵبه‌رێک کوژرا و سێ کۆڵبه‌ریش بریندار بوون.
له‌و ڕووداوه‌دا کله ڕۆژی شه‌ممه، 3ی خه‌رمانان لەڕێی کاروانێک لەکۆڵبەران لە گوندی بالیکەدەرەی نیزیک پێنجوێن ڕووی دا، کۆڵبه‌رێک به ناوی “ناسر” گیانی له ده‌ست دا و سێ کۆڵبه‌ریش به ناوه‌کانی ئێقباڵ، ئیبراهیم و مەنسوور به‌توندی بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پێنجوێن له باشووری کوردستان گواسترانه‌وه.
کوژران و برینداربوونی ئه‌و پۆله کۆڵبه‌ره له حاڵێکدایه که ڕۆژی پێشتر، هه‌ینی، 2ی ڕهشهممهش له مه‌ریوان کۆڵبه‌رێکی دی به‌ناوی ئه‌ییوب نیکزاد، خه‌ڵکی سه‌ردووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به توندی بریندار ببوو.
جێی باسه لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 34 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 21 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،