چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، لەئاکام مانۆڕی نیزامی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران(ئەرتەش) لە تاڵاوی گۆلی “سندووس”(شامی مەمێند) ٦ هیکتار لەم قۆپییە ئاگری گرت.
بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی نەغەدە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: مانۆڕی نیزامی دەبێ لەو ناوچانە بەڕێوەبچن کە کەمترین خەسارەت و زیان بە شوێنەکە بگەهێنیت.
ئێستا کە وەرزی زاوزێە، دەیان جووجکە و هێلکەی تەیر و باڵندەی جۆراوجۆر لەم تالاوە لەناو چوو.
تاڵاوی سندووس نزیک ٣٧٥ هیکتارە کە لە نزیک شارۆچکەی “محەممەدیار”ی سەربە شاری نەغەدە هەڵکەوتووە و هەموو ساڵێک بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر داگیردەکرێ، دەسووتێنرێ و دەشێوێندرێت.