چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “دنگی” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەناوی “مەنسوور سلێمانی” بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
لاقی ڕاستی ئەو کۆڵبەرە ٣٥ ساڵەیە بەهۆی ئەو تەقینەوەیە، زۆر بە سەختی بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرە بەهۆی رەوشی خراپی برینەکەی لە دەرمانگای نەوسوودەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گوازرایەوە.