بەرەبەیانی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئاوایی “پاتاق” سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو بە ناوی “ئەمیرحوسێن ڕۆستەمی پاتاقی” ٢٣ ساڵە، لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە لاوە، چەند ساڵ پێش بۆ تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوو.