بەرەبەیانی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی ٤٨ ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی “سیرووس جەعفەری” لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوو.