: بەرەبەیانی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “کەلكۆشوەند” سەر بە شاری هەرسین بە ناوی “موجتەبا قاسمی”، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی ئێران بە سێدارە سزا درا.