بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “شێرعەلی تەرکشبەند”، خەڵکی گوندی “سیاچەقا” سەر بە سەحنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “مادەی هۆشبەر” دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درا.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.