محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسیی کوردی بەندکراو له زیندانی ورمێ که مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌وساڵ به هۆی ناره‌زایه‌تی به بارودۆخی بەندکرانی و پێشێلکردنی مافی زیندانیان له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ڕا بۆ زیندانی ورمێ گوسترایه‌وه به هۆی نه‌خۆشیی گۆڕچیله‌کانی پێویستیی بە مەرەخەسی و چارەسەری پزیشکییە، بەڵام تا ئێستا لەو مافە بێبەش کراوە.
ناوبراو له كۆنترین به‌ندكراوانی سیاسیی ئێرانه و ماوه‌ی ٢٤ ساڵ له زیندانه‌كانی ڕێژمی ئێران‌دا بەند کراوە. محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، كوڕی حه‌مدوڵا، ساڵی ١٣٥٠ له دایك بووه و ساڵی ١٣٧٣ لە بۆکان به تۆمه‌تی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو سەرەتا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا و پاش 5 ساڵ سزای ئێعدامەکەی بۆ زیندانی تاهەتایی گۆڕدرا.