چاونیوز: لە ماوەی ئەم یەکدوڕۆژەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ویدیۆیی لە ئەکتەری فارس “بەهارە ڕەهنوما” بڵاو بۆتەوە کە بە شێوەی نەشیاو بێ ڕێزی بە لوڕەکان دەکات.
ئەم بێ ڕێزییەی کەسایەتییەکی هونەری ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووتەوە و خەڵکێکی زۆر هەڵوێستییان وەرگتووە.
بەهارە ڕەهنوما لە قسەکانی دا دەڵێ: بیچم و قەڵافەتی کیژگەلی ئەمڕۆیی وە نیکۆڵ کیدمەن(ئەکتەرێکی دیاری سینەمای هالیڤود) دەچێ و چۆنیەتی ڕووانگەشیان وە لۆڕ!
https://t.me/ikhrc