لە سەر دەستی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری سنە کەمپینێک بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ سزای ئێعدام لە ژێرناوی ” نا بۆ سێدارە و، بەڵێ بۆ ژیان” ڕێکخرا.
بە دەستپێشخەریی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بڕیارە هەموو ڕۆژانی دووشەممە لە چالاکی جۆڕاجۆر دروشمی نا بۆ لە سێدارەدان بەرز بکرێتەوە و لەو ڕێگایەوە ڕای گشتی و بەتایبەتی ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ ئاگادار بکرێنەو بۆ گوشار خستن سەر دەزگای قەزایی ئێران ، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی لە سێدارەدانی لاوان و بەندکراوانی سیاسیی کورد.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سزای ئێعدام بۆ دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی ڕامین حسێنپەناهی و هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوازی جۆارجۆر لە هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ئەو سزایە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سنە بڕێارە هەموو ڕوژانی دووشەممە چالاکی بنوێنن و، لە ڕێگای مەدەنی و حەرەکەتی ئیعترازیدا، ناڕەزایەتی خۆیان لە سەپاندنی سزای ئێعدام بۆسەر دوو بەندکراوی کورد دەرببڕن.
شیاوی باسە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان چالاکییەکانی کەمپینی”نابۆ سێدارەو بەڵێ ژیان” لە شاری سنە دەستی پێکرد.