له ناوچه سنوورییه‌کانی بانه و پیرانشار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین دوو کۆڵبه‌ر به توندی بریندار بوون.
ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگه‌یاند که ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی بانه‌مه‌ر، کۆڵبه‌رێکی ته‌مه‌ن 30ساڵه‌ی خه‌ڵکی ئاوای بایندهرهی بانه به ناوی یادگار که‌ریمیان له کاتی کۆڵبه‌ریدا به‌هۆی تهقهنهوهی مین به توندی بریندار بوو. ناوبراو که له‌و ڕووداوه‌دا لاقێکی له‌ده‌ست دا، ئێستا بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکی له نه‌خۆشخانه‌ی بانه خه‌وێندراوه،
له پیرانشاریش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی بانه‌مه‌ر کۆڵبه‌رێک به‌ناوی ڕه‌حمان ڕهسووڵیئازهر خه‌ڵکی ناوچه‌ی گه‌وره‌دێ پیران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێکی په‌ری.
به‌رده‌وامیی ته‌قیه‌نه‌وه‌ی مین له کوردستان له‌کاتێک دایه که ڕێژیمی ئێران هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنی مینی تاکه‌که‌سی و، پێی وایه که ئه‌منیه‌تی سنووره‌کانی ته‌نیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێ مسۆگه‌ر ببێ، به‌ڵام چالاکانی مه‌ده‌نی و کرێکاری ده‌ڵێن ئه‌و هه‌وڵانه بۆ ڕێگری له کاسبی و هاتوچۆی کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کوردن.
جێی باسه که له ساڵی ڕابردووش‌دا 43 که‌س له کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون. ده‌وڵه‌ت خۆی و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه‌و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام که‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی 1368، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی 89 زیاتر له 2433 که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و 5601 که‌سیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و 1966 که‌س له‌و کوژراوانه 4717 که‌سیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.