جه‌میل جه‌ماڵ، خه‌ڵكی باشووری كوردستان كه له زیندانی سنه‌دا ده‌سبه‌سه‌ركراوه مانی له خواردن گرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، جه‌میل جه‌ماڵ، خه‌ڵكی باشووری كوردستان و دانیشتووی شاری سنه كه ویستبووی به قاچاخ له سنووری هه‌ورامان بپه‌ڕێته‌وه له لایه‌ن هێزه سنوورپارێزهرهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ئێستا له زیندانی شاری سنه‌دا ڕاگیراوه.
ناوبراو له لایه‌ن قازی ئه‌كبه‌ری له دادگای ئینقلاب له شاری سنه حوكمی 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌و 6 مانگه له زینداندا بمێنێته‌وه و به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن و ناعادڵانه‌ی حوكمه‌كه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 10 ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی هیچ گرینگێكی به په‌روه‌نده‌ی ناوبراو نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك به بنه‌ماڵه‌ی جه‌ماڵ ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوبراو دانیشتووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ڕێژیم داوای هاوكاری و سیخوڕیكردنیان لێكردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه قه‌بووڵی نه‌كردووه و ئه‌وانیش پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌و 6 مانگه له زیندانیدا بمێنێته‌وه.