له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 5 كه‌س به شێوازی جۆراوجۆر له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 5 كه‌س به هۆكاری جیاواز كه یه‌كیان ژن بووه له شاره ورمێ، بۆكان، سه‌رابله‌ی ئیلام و سه‌رده‌شت كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌بدولكه‌ریم خاجه‌وی، تمه‌ن 54 ساڵ خه‌ڵكی دیزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له ڕێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هاوكات له شاری سه‌رابله‌ی سه‌ربه پارێزگای ئیلام كه‌سێك به ناز ناوی “م . ر” ته‌مه‌ن 60 ساڵ به په‌ت خۆی خنكاند.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ژن و مێردێكی به ناوه‌كانی “خ . ل” و “م . ش” خه‌ڵكی ئاوایی گابازهڵهی سه‌ربه شاری بۆكان و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به ناوی میلاد خۆجه‌سته خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.