چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سێودین کەڵاشی خەڵکی ئاوایی گیوران سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی دەوڵەتی تورک بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ترسی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران خۆی دە سنووری تورکیە هاویشتووە و هێزە نیزامییەکانی تورکیش وەک لایەنە ئێرانییەکە تەقەی ڕاستەوخۆیان لێکردووە و دەیپێکن و بریندار دەبێ و بۆ لێکۆڵینەوە و دەرمان کردنی بۆ نەخۆشخامەیەکی وان دەگوازرێتەوە.