چاونیوز: له ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌سته‌یه‌ک کرێکۆڵ، له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌ڵماس کۆڵبه‌رێک بریندار بوو.
ڕۆژی شه‌ممه 10ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1398، هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئاکام ده‌ست درێژی له کۆڵبه‌ران، که‌سێک به ناوی “عه‌لی مامه‌ڵ” له کاتی خۆده‌رباز کردن له پشته‌وه‌ڕا ته‌قه‌ی لێده‌کرێ و بریندار ده‌بێ.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م کۆڵبه‌ره برینداره ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ راگیراوه.