چاونیوز: چوار کرێکاری ڕنینی سێو لە باغەکانی دەڤەری شنۆ بەهۆی کەوتن لەسەر دار بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لە کاتی ڕنینی سێو لە باغەکانی ناوچەی “ئەمیرئاباد و پووشاوێ” چووار کرێکار بە هۆی کەوتنی دارێک لە ڕیشەوە بریندار بوون.
دوو لەو کرێکارانە لەبەر خراپ بوونی ڕەوشی تەندرووستیان گەیەندرانە نەخۆشخانەی “نەبی ئەکرەم”ـی شنۆ و ئێستا لەژێر چاودێری پزشکی دان.
لەبەر ئەوەیکە بەشی هەرە زۆری ئابووری شاری شنۆ لەسەر وەرزێری و بەتایبەت باغددارییە، ساڵانە کرێکارێکی زۆر لە شارەکانی دەورووپشت بۆ بژیوی ژیانیان ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن کە هەموو ساڵێک چەندین کرێکار لەبەر بەربوونەوە لەسەر دار تووشی ڕووداوی کار دەبن.