ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، یەکێک لە بریندارانی چاویی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ بەناوی “مەتین حەسەنی” خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعاتی بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووتەوە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ و بێ ڕێزی کردن، دەسبەسەریان کردووە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.