ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “دشێ” سەر بە پاوە بە ناوی “ماردین شوکری”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود، بە سەختی بریندار کرا.
ئەم کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و سەر و ملی بەتوندی بریندار بووە و بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراوە.
ماردین شوکری ٤١ ساڵە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.