ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کۆڵەسەی خوارێ” سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “جەبار زارعی”، لە سنووری “قەندیل”ی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا.
هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
جەبار زارعی بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە پیرانشار کراوە.