چاونیوز: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵیناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی “جەبار ساڵحی” تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کرا.
جەبار ساڵحی خەڵکی گوندی «وشکەڵان» ی مەریوان بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە باری تەندروستیی جەبار ساڵحی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.