شەوی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “سارۆ وەیسی” ١٩ ساڵە، لە بەرزاییەکانی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی حکوومەت پێکرا و بەتوندی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە لاوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێكراوە و لاقی بریندار بووە.
سارۆ وەیسی بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە.