هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی کۆڵبەرێکی دیکەی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ و برینداریان کرد.
تازەترین قوربانیی سیاسەتی سەرکوتی و کۆڵبەرکوژیی کۆماری ئیسلامی “مەجید عەزیمی”ی ناوە کە 26 ساڵی تەمەنە و چەند ڕۆژ پێش ئێستا دراوەتە بەر دەستڕێژ و چەند فیشەکێک بەر پشتی کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان مەجید عەزیمی دوای پێکرانی بەڕێی نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز کراوە و بارودۆخی ناجێگیرە.
شایانی باسە ئەو پۆلە کۆڵبەرە لەڕێی بەرزاییەکانی “توورە” لەنێوان گوندەکانی وار و بەدلان کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکان و دەستڕێژیان لێکراوە.