بەرەبەیانی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “شاهین ڕەسووڵ حەسەن”، لە بەرزاییەکانی سنووری “جاسووسان”ی ئەم شارە، بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا.
ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە بنکەی “جاسووسان” پێکراوە و لاقی بەتوندی بریندار کراوە.
ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.