سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و بانە بە تەقەی ڕاستەی خۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی مافی مرۆڤی کوردستان لە ناوچەی بێتووشی شاری سەردەشت و لە گەورەدی ئالان کۆمەڵێک کۆڵبەر لەلایەن هیزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان بەخشی، تەمەن 35 ساڵ بە توندی بریندار بووە و فیشەک بەر پشت و لاقی کەوتووە.
هاوکات لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانەش کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی مێهدی فارووقزادە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدرانی ڕێژیم بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەری پزشکی بەڕێی نەخۆشخانەی سنە کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی سێ شەممە، 16ی ڕێبەندانیش کۆڵبەرێک لە بانە بە ناوی ئارمان فەلاحی کەوتبووە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتوندی بە بریندار ببوو.