تەقینەوەی مین لە کوردستان بەردەوام خەڵکی دەکاتە قوربانی.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۱۹ خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنورییەکانی ئیلام لە نێوان دوو کەس بە ناوەکانی ڕەسووڵ ئەسەدی و دانیال بیرانوەند بریندار بوون.
ئەو دوو کەسە کە سەرباز بوون، بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مینی دژەنەفەر و بە توندی پێکراون و ئێستا لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئیلام لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.
سەرچاوە ڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە پتر لە 16 میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە کوردستان لە بن عەرزیدا مانەتەوە و ئەوەش مەترسی و دڵەڕاوکێی بەردەوامی لە سەر زۆربەی دانیشتوانی گوند و شارەکانی ناوچە سنوورییەکان دروست کردوە.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا ئامادە نەبووە “پەیمانی ئۆتاوا” ئیمزا بکا. پەیمانی ئۆتاوا دەوڵەتەکان ئەرکدار دەکا پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە شەڕ، زەوی و ناوچە شەڕلێدراوەکان لە مین و کەرەسە جەنگییەکان خاوێن بکاتەوە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،